وەزیری بەرگری ئەمریکا فەرمانی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکای لە سووریا دەرکرد

وەزیری بەرگری ئەمریکا فەرمانی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکای لە سووریا دەرکرد

پەیامی کورد ...  مەتیس ، فەرمانی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکای لە سووریا دەرکرد .

وەزیری بەرگری ئەمریکا فەرمانی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکای لە سووریا واژوو کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، جەیمز مەتیس ، وەزیری بەرگری ئەمریکا ، فەرمانی دەرچونی هێزە سەربازییەکانی ئەم ووڵاتەی لە سووریا واژوو کرد .

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ١٩ی دێسەمبەری ئامساڵ هەواڵی سەرکەوتنی بە سەر داعش دا لە سووریا ڕاگەیاند و دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکای لەم ووڵاتەدا دەرکرد . ئەو بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم دا تەنیا ئامانجی ئامادەبوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا ل سووریا ناو برد .

ڕاستەوخۆ دوای ئەم گۆڕانکارییانە ، جەیمز مەتیس ، وەزیری بەرگری ئەمریکا ، دەست لە کار کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لە جیاوازی بیر و ڕای خۆی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ هەواڵیدا و نووسی کە بەم هۆیەوە دەستی لە کار کشاندوەتەوە تاکوو ترامپ بتوانێ وەزیرێکی بەرگری کە لەگەڵ بیروڕاکانی ئەودا دەگۆنجێت ، جانشینی ئەو بکات .

دۆناڵد ترامپ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە لە یەکەمی جانیوەری ٢٠١٩ ەوە ، پاتریک شاناهان ، جێگری ئێستای وەزیری بەرگری ئەمریکا کە پێشتر وەکوو جێگری سەرۆککۆماری لە پیونگ یانگ چالاکی هەبوو ، جانشینی جەیمز مەتیس دەبێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە