وەزیری بەرگری پێشووی عێراق بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئەو ووڵاتە نزیک دەبێتەوە

وەزیری بەرگری پێشووی عێراق بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئەو ووڵاتە نزیک دەبێتەوە
پەیامی کورد      ...    وەزیری بەرگری پێشووی عێراق بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئەو ووڵاتە نزیک دەبێتەوە .

خالد ئەلعۆبەیدی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق نزیک دەبێتەوە

حسام الدین حەلعێبار لە ڕابەرانی هاوپەیمانی سوننە " عزم " بە ڕابەرایەتی " خەمیس خەنجەر " ئەمڕۆ پێنجشەممە هەواڵ لە پاڵپشتی سیاسی بۆ بە سەرۆک بوونی " خالد العبیدی " وەزیری بەرگری پێشووی عێراق  و بەربژێری سەرکەوتووی ئەم هاوپەیمانییە لە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە سەر پەرلەمانی ئەم ووڵاتە دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک حسام الدین العبار ووتی : العبیدی هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی کە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە دەورەی داهاتوو هەیە دەتوانێ ئامادەی بکات و خاوەنیەتی ، بە تایبەتی کە لە پاڵپشتی سیاسی نوێنەرانی سوننە ، شیعە و کوردەکانی پەرلەمان بێ بەش نییە .

ئەو ووتی : العبیدی لە دەورەی پێشوودا کاندیدێکی بەهێزی پەرلەمان بوو و دەنگی زۆر بەرزی بە دەست هێنا بەڵام ڕێکەوتنەکانی پشتی پەردەی سیاسی بوونە بەربەستی سەرۆک بوونی ئەو ، هەر بۆیە ئەم جارە هیوادارم لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی پەرلەمان ڕێکەوتنگەلی سیاسی پشتی پەردە ئەنجام نەدرێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە