وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ڕۆژی هەینی بۆجارێکی دیکە قسەکانی خۆی لە دژی کوماری ئیسلامی ئێران دووپاتکردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک، عادل جوبەیر لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوڕەوت لە گەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی تەمریکا و بنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ، دیسانەوە ئاماژەی بەوە کرد کوماری ئیسلامی ئێران داکۆکی لە تیرۆریسم و هەروەها ڕایگەیاند ئێران پەرە ئەدات بە ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا .
وەزیری دەرەوەی عەرەبستان جەختی کردەوە ڕیاز داکۆکی دەکات لە ستراتیژی واشینتۆن بۆ بەرنگاربوونەوەی ئێران .
عادل جوبەیر هەروەها کوماری ئیسلامی ئێران بە ناردنی چەک بو یەمەن و بانگەشەی ئەوەی کرد یەمەنیەکان تا ئێستا 199 موشەکی بالستیکی سازکراوی ئێرانیان گرتووەتە عەرەبستان .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە