بە پێی ڕاپۆرتێک فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی لە گفتۆگۆیەک دا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی فڕانس ٢٤ دا ووتی : گفتۆگۆ لەگەڵ ئێران دا بەردەوامی دەبێت و دەوری نوێی ئەم گفتۆگۆیانە ش پێش بینی کراوە .
بن فەرحان لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ٤ دەورەی گفتۆگۆوەکانی پێشوو لەگەڵ ئێران کە زیاتر حاڵەتی دۆزینەوەی هەبووە ووتی : هەر دوو لایەن لە سەر بەردەوامی گفتۆگۆوەکان پێداگری یان هەیە ، گفتۆگۆوەکان لەگەڵ ئێران سرووشتێکی ڕوون و ئاشکرای هەبووە بەڵام تاکوو ئێستا نەگەیشتووینەتە دەرئەنجامێکی بەرچاو ، بەڵام پێشکەوتنێکی باش کە ئیزنی جووڵەکردن بۆ پێشەوە بە ئێمە بدات هەبووە .
وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ووتی : بە پێداگرییەوە ئێمە ئامادەین هەموو پێشهاتەکان و بابەتەکان ئەگەر جیددی و لە ڕاستای دەرئەنجامی بەرچاودا بێت پێداچوونەوەی بۆ دەکەین . بابەتی کردنەوەی کونسووڵگەرییەکان دەتوانێ بێتە ئاراوە بەڵام هێشتا لەم پەیوەندییەدا هیچ بڕیارێک نەدراوە .
فەیسەڵ بن فەرحان هەروەها ووتی کە ئێران لە بەرنامەی ئەتۆمییەکەی خۆیدا حیلەی کردووە ووتی : ڕیاز سەبارەت بە گفتۆگۆوەکانی داهاتوو دەربارەی بەرجام چەند ڕوونکردنەوە و بەرچاوڕوونییەکی هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە