پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تاران
ئەمڕؤ شەممە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێی دەكەن.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی بڵاویكردەوە، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە دیداری ئەمڕۆیدا بۆ تاران جیا لە کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەی ئێرانیش کۆدەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشداوە، لە سەردانەكەیدا فوئاد حوسێن، تاوتوێی پهیوەندییەکانی بەغدا و تاران لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەكات، ههروهها بەدواداچوون بۆ رێککەوتن و گرێبەستەکانی پێشوو و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بهشێكن لەو تەوەرانەن گفتوگۆیان دهرباره دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە