وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نزیک بوونی کشانەوەی ووڵاتەکەی لە دانووستانەکانی ڤییەننا ڕادەگەێنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نزیک بوونی کشانەوەی ووڵاتەکەی لە دانووستانەکانی ڤییەننا ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد     ...    وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نزیک بوونی کشانەوەی ووڵاتەکەی لە دانووستانەکانی ڤییەننا ڕادەگەێنێت

بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ووتی: کاتی کشانەوەی ئێمە لە دانووستانی ڤییەنا نزیکە و لەگەڵ درێژەدانی کێشە بەرفراوانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  باسی لە ئەگەری دەرچوونی ووڵاتەکەی لە دانووستانی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی ڤییەننای کرد. 

بلینکن لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی «نیۆیۆرک تایمز» ڕۆژی شەممە ٢٥ی جوونی ٢٠٢١، کشانەوەی ئەمریکای لە دانووستانی ڤییەننای زۆر نزیکی زانی و ووتی: 
«ئەگەر کۆماری ئیسلامی پەرە بداتە بەرنامەی ئەتۆمییەکەی ئەوە ، بە زوویی دەگەینە خاڵێک دا کە چیتر کۆنترۆڵ ناکرێت.»

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە