پەیامی کورد ... وەزیری کاروباری دەروەی ئەمریکا هەڵبژاردنی دووبارەی بێنیامین ناتانیاهوو ی وەکوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ناتانیاهوو و هەروەها خەڵکی ئەو ووڵاتە پیرۆز کرد
مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا جگە لە پیرۆزبایی خۆی بە زمانی عێبری نووسی : " یەکگرتوویی و هاوپەیمانی ئیسرائیل و ئەمریکا شکاندنی نییە . ئێمە بە هاوکارییەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکان و بە هێزکردنی پەیوەندییە دیموکراسییەکانمان بەردەوامی دەدەین " .
لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بەڕێوە چوو حزبی لیکوود و هاوپەیمانەکانی توانیان سەرکەوتن بە دەست بێنن و بەرزترین ئاستی دەنگەکان بۆ خۆیان ڕابکێشن . بەم شێوەیە بۆ پێنجەمین دەورەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهوو توانی سەرکەوتن بە دەست بهێنێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە