وەزیری دەرەوەی سوریا دیاری کرا

وەزیری دەرەوەی سوریا دیاری کرا

پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی سوریا دیاری کرا

 

دواى حەوتوویەک لە مردنى وەلید موعەلیم، فەیسەڵ میقداد شوێنەکەى گرتەوە و وەک وەزیرى نوێى دەرەوەى سوریا لەلایەن بەشار ئەسەدەوە دەستنیشانکرا.

 

نوسینگەى سەرۆکایەتى سوریا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، بەشار ئەسەد سەرۆکى سەرۆکى سوریا سێ بڕیارى دەرکردوە و بەپێى یەکێک لە بڕیارەکان فەیسەڵ میقداد راسپێردراوە بۆ وەزیرى نوێى دەرەوەى سوریا و جێگرتنەوەى وەلید موعەلیم.

 

لە بڕیارێکى دیکەدا ئەوە هاتوە، بەشار جەعفەرى نوێنەرى پێشوى سوریا لە نەتەوە یەکگرتوەکان وەک جێگرى وەزیرى دەرەوەى سوریا دەستنیشانکراوە.

 

لە بڕیارى کۆتایىدا، بەشار ئەسەد، بەسەم سەباحى وەک نوێنەرى سوریا لە نەتەوە یەکگرتوە دیاریکراوە.

 

راسپاردنى فەیسەل میقدات وەک وەزیرى نوێى دەرەوەى سوریا لە کاتێکدایە، وەلید موعەلیم وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە و بڕبڕەى پشتى سیاسەتەکانى ئەسەد لە رۆژى (16)ى ئەم مانگە لە تەمەنى (79) ساڵیدا بەهۆى نەخۆشییەوە مرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە