پەیامی کورد ... وەزیری هەواڵگری و زانیاری ئیسرائیل داوایەک ئاراستەی جۆ بایدن دەکات
وەزیری هەواڵگری و زانیاری ئیسرائیل لە داوایەک دا کە ئاراستەی جۆ بایدن ی دەکات داواکاری بەردەوامی دانی سیاسەتەکانی ترامپ ە لە دژی ئێران .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئێلی کۆهێن وەزیری هەواڵگری و زانیاری ئیسرائیل ڕایگەیاند : هەست ساڵ لە دەورەی باراک ئۆباما سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا هیچ دەستکەوتێکی سیاسی لە ناوچەکە دەستەبەر نەکرا . بەڵام لە هەڵسەنگاندنی لەگەڵ دەورەی چوار سالەی سەرۆککۆماری دۆناڵد ترامپ ، چالاکی گەلێکی سەقامگیر و پایدار و تووندی لە دژی ئێران ئەنجامدا .
هەروەها ووتی : ئەگەر دەتانەوێت سەقامگیری ناوچەکە پارێزراو بێت ، ئەگەر دەتانەوێت ڕێکەوتننامەکانی پڕۆسەی ئاشتی پێشکەوتنی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت ، گرینگە کە ئەم سیاسەتە لە بەرامبەر ئێران دا بەردەوامی هەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە