وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل : پەیوەندی لەگەڵ جیهانی عەرەب پەیوەندی بە ئاشتی لەگەڵ فەلەستینییەکان ەوە نییە

وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل  : پەیوەندی لەگەڵ جیهانی عەرەب پەیوەندی بە ئاشتی لەگەڵ فەلەستینییەکان ەوە نییە

پەیامی کورد    ...     وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل  : پەیوەندی لەگەڵ جیهانی عەرەب پەیوەندی بە ئاشتی لەگەڵ فەلەستینییەکان ەوە نییە / بابەتی دیار و ئاشکرا هەڕەشەکانی ئێران ە .

ئێلی کۆهێن ، وەزیری زانیاری و هەواڵگری ئیسرائیل بە ئاماژەدان بەوەی کە ئیسرائیل متمانەی بەوە هەیە کە یەکگرتن و نزیکبوونەوەیان لەگەل جیهانی عەرەب بەهێزتر دەبێت جەختی کردەوە کە پەیوەندی ئیسرائیل لەگەڵ جیهانی عەرەب لە سەر ئەساسی ئاشتی لەگەڵ فەلەستینییەکان نییە و هیچ پەیوەندییەکی بەم بابەتەوە نییە .

بە پێی ڕاپۆرتێک کۆهێن ڕایگەیاند : تەنانەت ئەگەر دوورگەی ڕێگای چاەرەسەری ئاشتیانە لەگەڵ فەلەستینییەکان لە هەر کاتێکی دیکە دوور لە دەستکەوتن بێت ، ئیسرائیل متمانەی هەیە کە یەکگرتنی لەگەڵ جیهانی عەرەب بەهیزتر دەبێت چوونکە بابەتی ڕوون و ئاشکرا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ، هەڕەشەیەکە کە لە لایەن ئێرانەوە درووست دەکرێت و دەگیرێتە بەر .

کۆهێن هەروەها بەئاماژەدان بەوەی کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ووڵاتەنی عەرەبی ئاواتی " ڕابەرایەتی و نوێگەرایی " لە ئیسرائیل دەخوازن ووتی : چوونکە لە بواری تەکنۆڵۆژیای پێشکەوتوودا سەلماندوویەتی هەروەها ووتی دەبێ بزانن کە گرینگی نەوت و گاز لە حاڵی کەمبوونەوەیە لە حاڵێکدا کە گرینگی تەکنۆڵۆژیا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو زیاتر بوون دەڕوات . هەر بۆیە عەرەبستان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ووڵاتانی دیکە بە هاوکاری کردن لەگەڵ ئیسرائیل گرینگی دەدەن چوونکە ئەم بابەتە ، بابەتێکی جیگای گرینگی هاوبەشە .

ئەم بەرپرسە ئیسرائیلییە هەروەها ووتی : ئیسرائیل بە نیازە پیلانی خۆی بۆ جیبەجێ کردنی حاکمییەت و سۆڵتەی خۆی بۆ سەر بەشگەلێک لە کەرانەی باختەری لە سێبەری بڵابوونەوەی کۆرۆنادا لە جیهان بەرەو پێش ببات تاکوو لە دەورەی کاتی پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا کەڵک وەربگرێت چوونکە لە دوای ئەوەوە ناتوانرێت لە سەر پاڵپشتی کردنی واشینتۆن لەسەر ئەم پیلانە متمانەمان هەبێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە