پەیامی کورد ... وەزیری نوێی وولاتی فەڕەنسا پاڵپشتی خۆی بۆ تووندوتیژییەکانی پۆلیس ڕاگەیاند .
وەزیری نوێی ووڵاتی فەڕەنسا پاڵپشتی خۆی لە تووندووتێژییەکان پۆلیس لە کاتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تاوانباران راگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک ژێرارلد دارمانین کە بەم دواییانە وەکوو وەزیری ووڵاتی فەڕەنسا هەڵبژێردرا لە پەرلەمانیئەم ووڵاتە ڕایگەیاند : کاتێک واژەی " تووندووتیژی پۆلیس " دەبیستم وەکوو خۆم هەست بە خنکان و تووڕەیی دەکەم ، پۆلیس تووندووتیژی بەکار دەهێنێت بەڵام ئەم تووندووتیژییە یاسایی و مەشرووعە .
سێ هەفتە پێش ئێستا کریستۆف کاستانیر وەزیری ووڵاتی فەڕەنسا لە دوای ناڕەزایەتییەکان لە دژی تووندووتیژی پۆلیس لە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ دوو کەسی دەست بەسەرکراوی ڕەش پێست کە بووە هۆی مردنی ئەوان لە لایەن ماکرۆن ەوە لە کارەکەی لادرا و جێگاکەی لە لایەن دارمانین ەوە پڕ کرایەوە .
دارمانین هەروەها ووتی : پۆلیس دەبێ لە تووندووتیژی لە چوارچێوەی یاسا و بە شێوەی کۆنترۆڵ کراو کەڵک وەربگرێت ،. ئەگەر هات و هەندێکی کەم لە دەرەوەی ئەخلاق و یاسا دەستیان دایە ئاژاوە و تووندووتیژییەوە لەەم حاڵەتەدا دەبێ یەکڕاست جەزا بدرێن
دانانی دارمانین وەکوو وەزیری وولات لە سەرەتای ئەم مانگەوە چالاکانی فێمێنیستی تۆڕە کردووە چوونکە ئەو لە ساڵی ٢٠٠٩ دا دووبارە تاوانبار کراوە بە دەستدرێژی جنسی بەڵام ئەو بە ڕاشکاوانە ئەم تاوانەی ڕەت کردەوە
دارمانین لە دوای بەکار هێنانی ووشەی " خنکان " لە پەیوەندی لەگەڵ توودووتیژی پۆلیس دا لەگەڵ ڕەخنەی بەرفراوانی دژبەرانی ەل میدیاکانی کۆمەلایەتی بەرەوڕوو بووەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە