پەیامی کورد ... وەزیری کاروباری دەرەوەی یوونان بۆ گەیاندنی پەیامی هاوسۆزی و هاودڵی لەگەڵ ئیسرائیل سەردانی ئەو ووڵاتەی کرد .
نیکۆس دێندییاس وەزیری کاروباری دەرەوەی یوونان ئەمڕۆ سێشەممە بۆ دیدار لەگەڵ گێبی ئەشکەنازی هاوتا ئیسرائیل ییەکەی خۆی گەیشتە تەل ئەڤیڤ .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی یەدیعووت ئاحاروونووت ڕاپۆرتی داوە کە ئەم سەفەرە بە مەبەستی گەیاندنی هاوسۆزی و هاوخەمی و یەگکربوون لەگەڵ ئیسرائیل ە ، بە شێوەیەک کە یوونان هیوادارە پێشگیری بکرێت لە ڕوودانی تووند و تیژی زیاتر .
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی یوونان دوێنێ ڕایگەیاند کە دێندیاس لە میانەی سەفەرێک دا لەگەڵ موحەەمەد ئاشتییە سەرۆکوەزیرانی فەلەستین یش دیدار و چاوپێکەوتن دەکات .
ئەم وەزارەتخانەیە ئاماژەی کرد کە وەزیری کاروباری دەرەوەی ، ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی ڤیدیۆیی دا لەگەڵ وەزیرانی ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەشداری دەکات .
ئەو هەروەها دواتر بە نیازی سەردانی ئۆردوون و میسڕ ە تاکوو لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی و سامح شۆکری هاوتاکانی ئۆردوونی و میسڕی خۆی دیدار و چاوپێکەوتن بکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە