پەیامی کورد ... وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە فەرمی داوەتی ئۆکراین کرا
بە گوێرەی زانیارییەکان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەل هاوتا ئۆکراین ییەکەی ڕایگەیاند : ئێمە دژی شەڕ لە ئەفغانستان ، یەمەن ، فەلەستین ولەوانەش ئۆکراین ین .
تۆمەتگەلی بێ بنەمای ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی ئەمریکا لە سەر هەناردەکردنی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بۆ ڕووسیا بۆ نەکارهێنانی لە شەڕی دژ بە ئۆکراین ، لە ڕاستای ئامانج و بیروبۆچوونگەلی سیاسی تایبەتمەندە .
" دیمیتری کۆڵبا " ش بە جەخت کردنەوە لە سەر ئەوەی کە نابێ ئیزن بدەن تۆمەتەکانی کەسانی دیکە پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان کییف و تاران تووشی کێشە و ئاریشە بکات ، داوای لە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کردووە کە سەردانی ئۆکراین بکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە