پەیامی کورد ... وەزیری دەوڵەتی سەعوودییە بۆ کاروباری دەرەوە ڕەتیدەکاتەوە پەیامیان بۆ تاران ناردبێت و ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە ناردنی پەیام بۆ تاران دەکەن، هەواڵی وورد نین، بەڵکوو ئەوەی هەیە، هەوڵی ووڵاتێکی هاوڕێیە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.
14-ی سێبتەمبەری ڕابردوو هێرشکرایە سەر کۆمپانیای ئارامکۆی سەعوودییە، حووثییەکانی یەمەنیشی بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرت، بەڵام بەرپرسانی سەعوودییە تارانیان لە هێرشەکە تۆمەتبارکرد، بەڵام تاران تۆمەتەکەیان ڕەتکردەوە.
عادل جوبەیر، وەزیری دەوڵەتی سەعودییە بۆ کاروباری دەرەوە لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە ، " دەسەڵاتدارانی ئێران، ئاشتییان بۆ یەمەن ناوێت، ئەو دەنگۆیانەی باسیش لە ناردنی پەیام بۆ تاران دەکەن، هەواڵی ورد نین، بەڵکوو ئەوەی هەیە، هەوڵی ووڵاتێکی هاوڕێیە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە".
ئەو ووتانەی جوبەیر لەکاتێکدایە پێشتر باس لە هەوڵێکی عادل عەبدۆلمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە بۆ ناردنی پەیامێکی دەستەڵاتدارانی ڕیاز بۆ تاران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە