پەیامی کورد ... وەزیری شەڕی ئیسرائیل هۆشداری دەدات .
وەزیری شەڕی ئیسرائیل لە چاو پاشهاتە مەترسیدارەکانی هەرجۆرە شەڕێکی دیکەی نێوان ئەم ووڵاتە و حێزبۆڵلای لۆبنان هۆشداریدا و چەند ووتاری تایبەتی لە دژی ئەم حزبە و ئێران ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سپۆتنیکی ڕووسیا وە " بێنی گانتس " وەزیری شەڕی ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە سەرەڕای هۆشداری بە پاشهاتەکانی هەرجۆرە شەڕێکی دیکە لە نێوان ئیسرائیل و حێزبۆڵلای لۆبنا ڕایگەیاند کە لە هاتنی شەڕێکی دیکە لە لۆبنان ئەگەر بەسەریاندا بسەپێت هیچ شکێکمان نابێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کان ەوە گانتس لە دانیشتنی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئەمنییەتی پەرلەمانی ئەم ووڵاتە " کێنست " لە پەیوەندی لەگەڵ " سید حسن نصراڵلە " سکرتێری گشتی حێزبۆڵلای لۆبنان و تەقینەوە خوێن ئاوییەکەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە بەندەری شاری بەیرووت پایتەختی ئەو ووڵاتە کە تاکوو ئێستا نزیکەی ١٦٠ کەس کوژراو و زیاتر لە ٦ هەزار بریندار و ٧٠ کەسی دیکەش بێ سەروشوێنی لە دوای خۆی بە جێ هێشت ڕایەگیاند : نصراڵلە وەک بەڵایەک بۆ لۆبنان بە هەژمار دێت هەروەها کە لە تەقینەوەکەی ئەم دواییەی بەندەری بەیرووت دا بینیمان .
گانتس هەروەها ووتی تەقینەوەکەی لۆبنان دەیتوانی زۆر لەمە خراپتر بێت لە بەر ئەوەی حێزبۆڵلا لە ماڵی کەسانی سڤیل دا مەواددی تەقەمەنی هەڵدەگرێت هەبوونی ماڵگەلێک لە لۆبنان کە لەوێدا ژوورێک بۆ میوانان و ژوورێکی دیکە بۆ مووشەک هەبێت دەبێتە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵگای لۆبنان تێچوویەکی زۆر بدات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە