پەیامی کورد ... وەزیری پێشووی عێراق ڕایگەیاند کە فڕۆکەی ووڵاتانی گەورە ، سەرکردەی داعش یان بۆ شوێنێکی ئەمن گواستووەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی سوومرییە ، باقر الزبیدی وەزیری پێشووی دەوڵەتی عێراق ڕۆژی چوارشەممە زانیاری تایبەتی سەبارەت بە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی پلە باڵای گرووپی تیرۆریستی داعش و شوێنی و پیلانەکانی داهاتووی ئەوی ئاشکرا کرد .
ئەم بەرپرسەی پێشووی عێراق ووتی : گرتە ڤیدیۆیی ئەم دواییەی بەغدادی لە سووریا تۆمار کراوە ، بەڵام فڕۆکە ووڵاتانی گەورە ئەیان بە هاوڕێیەتی گرووپێک لە سەرانی دەرەوەی داعش بۆ ناوچەیەکی ئەمن گواستووەتەوە تاکوو پیلان داڕێژراو بۆ بەغدادی بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وولاتانی ناوچەکە و هەندێک لە ووڵاتانی گەورە تەکمیلە بکەن .
ئەو هەروەها ڕایگەیاند : سەرانی ناوەندی و دەست بەسەرکراوانی داعش لە ناوچەکانی الباغووز و ڕەققە لە سووریا بۆ لێکدابڕانی تورکیا بە هاوئاهەنگی هێزەکانی کورد " هەسەد " و لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی دا بە کار دەگیردرێن .
الزبیدی هەروەها جەختی کردەوە " لە دەورەی کاتێک کە تێکهەڵچوونەکان لە ناوچەکانی الباغووز زیاتر گرینگی پێ دەدرێت و میدیاکان لە سەر دەرچوونی منداڵان و ژنان لە کەمپەکان و ئۆردووگاکان جەخت دەکەنەوە ، بەغدادی لە سووریاوە بۆ عێراق دەرچوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە