وەزیری پێشووتری بەرگری ئەمریكا كۆچی دوایی كرد

وەزیری پێشووتری بەرگری ئەمریكا كۆچی دوایی كرد

پەیامی کورد … وەزیری پێشووتری بەرگری ئەمریكا كۆچی دوایی كرد

 

(دۆناڵد ڕامسفێڵد) وەزیری بەرگری پێشوو و دوو جار كاندیدی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە تەمەنی (88) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

 

ڕامسفێڵد بە وەزیرێكی بەرگری زۆر بەهێز دادەنراو لە سەدەمی بەڕێوەبەرایەتی بۆشدا بە ئەندازیاری شەڕی عێراق دەبینرا.

 

لەلایەن هاوكارانی پێشوویەوە بە كەسایەتییەكی زیرەك و تێكۆشەر، نیشتمانپەروەرو سیاسەتمەدارێكی بەجەرگ لێی دەڕواندرێت.

 

لە ساڵی (2001) ئەو دووەم خولی وەكو بەڕێوەبەری پنتاگۆن لە ژێر بەڕێوەبەرایەتی (جۆرج بۆش) دەستپێكرد، بەڵام بەرنامەكەی بۆ گۆڕانكاری لە هێزەكانی سوپادا بە هێرشەكەی (11) ی سێپتەمبەر داپۆشرا، ئەو چاودێری شەڕی ئەفغانستان لەساڵی (2001) و لە كارخستنی (سەدام حوسێن) ی سەرۆكی ئەو كاتەی عێراقی كرد لە ساڵی (2003) دا كە تێیدا تۆمەتباركرا بە ئەو نوشستیانەی لەوێ ڕوویاندا لە ناویاندا شەرمەزاری هەراسانكردن لە گرتووخانەی ئەبوغرێب و سستی درككردن بە یاخیبوونێكی توندوتیژ لەو وڵاتەدا.

 

رامسفێڵد لەسەردەمی (جۆرج بۆش) ی كوڕدا وەزیری (21) ەمین وەزیری بەرگری ئەمریكا بوو، لە ساڵی (2001 تا 2006) وەزیری بەرگری ئەمریكا بوو و لەساڵی (1975 تا 1977) یش وەزیری بەرگری ئەمریكا بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە