پەیامی کورد ... لە ئاکامی شەڕو پێکدادانی نێوان سوپا و چەکدارانی پەکەکە لە شەنگال، دوو سەرباز کوژران.
بە پێی ڕاگەیندراوێک لە وەزارەتی بەرگری عێراق هاتووە ، ئاکامی ئەو شەڕو پێکدادانەی کە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لە نێوان سوپا و چەکدارانی پەکەکە لە شەنگال ڕوویدا، دوو سەرباز کوژراون.
هاوکات شانەی ڕایگەیاندنی جەنگی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیادا روونکردنەوەی لەبارەی شەڕو پێکدادنەکەی نێوان سوپا و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە شەنگال داوە.
شایەنی باسە، لە ڕاگەیندراوەکەدا ھاتووە، “چەکدارانی پەکەکە ھێرشیانکردە سەر بازگەیەکی ھێزەکانی فەوجی یەک سەربە لیوای ٧٢ لە شەنگال، ئەویش دوای ئەوەی سەربازێک داوای مووڵەتی ئەمنی لێ کردوون بە ئامانجی تێپەڕبوونیان لە بازگەکە”.
هەروەها هەر بەپێی ڕاگەێندراوەکەدا : بە هۆی شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھەردوولا لە ئاکامدا، دوو سەرباز کوژران و پێنج چەکداری پەکەکەش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە