پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری لیتوانیا داوایەکی گرینگ ئاراستەی هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی دەکات .
وەزارەتی بەرگری لیتوانیا داوا لە هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی دەکات مۆبایلە چینییەکانیان فڕێ بدەن و جارێکی دیکەش مۆبایلی چینی نەکڕن
ئەم وەزارەتە ڕاگەێندراوێکێ بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە پاش تاقیکردن و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر لەسەر مۆبایلە چینییەکانی بەتوانایی ئینتەرنێتی ۵جی، بۆیان دەرکەوتووە؛ مۆدێلێکی شیائومی ئامێری سانسۆری تێدایە و مودێلێکی هوواوی کێشەی ئەمنیەتی تیایدا بەدی کراوە.
بەڕەچاوکردنی هاوکاری تەنگاوتەنگ و نهێنیی نێوان چین و ئێران ئەگەڕی سیخوڕی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی مۆبایلە چینیەکانەوە زۆر بەرز دەبێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە