پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری ئەمریکا داواکاری ڕادەستکردنی ڕاپۆرتی تێچووی سەربازی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەری بەناوبانگی ئەمریکی ئەلمانیتۆر دەنووسێ : یاسادانەران لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا داواکاری ئەوەن کە وەزارەتی بەرگری ئەو ووڵاتە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە یاسای پێدانی ئیزنی بەرگری نەتەوەیی لە ساڵی ٢٠٢١ سەبارەت بە تێچووی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ئێران ن .
پێشنووسی یاساکە لە حەز و ئارەزووی تایبەتی کۆمیەتی خزمەتگوزاری چەکداری پەرلەمان دەربارەی بەرنامەیەکی کەمتر ناسێنراو بە ناوی سپەری سپارتان پەردە لادەدات .
گرووپی ڕەزمی سپەری سپارتان لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ قەرەبووکردنەوەی دەرچوونی هیزەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە عێراق دامەزرا . ئەم پڕۆژەیە پەیوەندی سەربازی واشینتۆن لە سەرتاسەری ناوچەی کەنداوی فارس ، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لە میسڕە وە تاکوو عەممان و قەزاقستان لەخۆدەگرێت . زیاتر لە ١٠ هەزار پڕۆژەی هاوبەش یش بە یەک پلاتفۆرمی لۆجێستیکی یەوە بۆ واشینتۆن بەدی دەهێنێت تاکوو بە پێی پێویست ، هێزەکانی ڕەزمی لە ناوەندی ناوچەکە بەرێوبەرایەتی بکات .
ژەنڕاڵ جیفری ڤۆن کە ئۆپراسیۆنەکەی خۆی لە کووەیت ڕابەرایەتی دەکات دەڵێ : ئێرانییەکان دەبێ بزانن کە ئێمە خەتێکی سوورمان هەیە کە نامانەوێت لەم خەتە لابدەین . ئەگەر بێت و شتێکی وا ڕووبدات ئێمە دەتوانین بۆ هێڵانەوەی هێزەکانمان بگەڕێنەوە ناوچەکە .
ڕابەری سێنتکام بە ئەگری زۆر بە جیگیر بوونی هیزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامی بدات . ژەنڕاڵ مەکێنزی لەو باوەڕەدایە کە ئێران ئێستاش بە دوای کەڵک وەرگرتن لە بۆشایی هێز لە ناوچەکە و بەدەرەوەنانی هێزکانی ئەمریکایە .
ڕاهێنان لە سپەری سپارتان لە ١٧ ووڵات لە ٢٠ ووڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ئەنجام دەدرێت . هەر ئێستا هیزەکانی ڕەزمی ئەمریکا بە ئیزنی ساڵی ٢٠٠١ بۆ کەڵک وەرگرتن لە هێزەکانی سەربازی ، لە یەمەن و سووریا جێگیر کراون . تەنیا ووڵاتێک کە ماوە ، ئێرانە ، بەرپرسانی پلە باڵای ویلایەتەیەکگرتووەکان دەڵێن : ئۆپراسیۆنەکە بە جۆریک پیلانی بۆ داڕێژراوە تاکوو بتوانێ ڕێگاکەی بەردەوامی پێبدات .
ئەندامانی کۆنگرە دەیانەوێت بزانن کە جیبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنێکی لەم شێوەیە تا چ ڕادەیەک تێچووی هەیەە . ئامانجی پڕۆژەی سپەری سپارتان چییە و بە چ ئەگەرێک دەتوانرێ بە دەستی بهێنێت .
ژەنڕاڵ جیفری ڤۆن دەڵێ هەر چەندە ئێران ئامادەبوونی سەربازی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بە چەڵێنج دەکێشیت بەڵام لە تێچووە خەیال ئاوییەکانی لەگەل ویلایەتەیەکگرتووەکان یش ئاگادارە . بە گرینگیدان بە جمووجووڵەکانی ئەم دواییەی تاران ، کاردانەوەی دەوڵەتی ترامپ بە شێوەیەکی بەرچاو لە سەر ئێران لە ناوچەکە تەکیزی کردووە .
هەروەها دوای تێرۆری فەرماندەی قودسی سوپای پاسداران لە ساڵی ڕابردوودا و ئاڵۆزی نێوان ئێران و ویلایەتەیەکگرتووەکان دا ، مایکڵ گرت کە سالی ڕابردوو هیزەکانی ناوەندی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ڕابەری دەکرد لەو باوەڕەدایە کە ساڵی ڕابردوو سپەری سپارتان ڕۆڵی سەرەکی لە هەوڵەکانی دەوڵەتی ترامپ بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی لە سەر شانە ، ئەو دەڵێ : بوونی پەیوەندییەکی بەرامبەری سەربازی لە شوێنەکە زۆر گرینگ و جێگای گرینگیدانە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە