پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " رایگەیاند، ئەگەری دووبارە زندیبوونەوەی داعش لە ئارادایە، بەشێوەیەک پێشووتر لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە داعشیان لەناوبردووە.
لە راپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژە بە دووبارە زیندووبوونەوەی داعش دراوە و ئەم لێدوانانەش دوای بڕیاری کشانەوەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا زیاتر بووە سەرەڕای ئەوەی ترەمپ جەخت لەسەر بریارەکەی دەکات دەربارەی کشاندنەوەی سەربازەکانی ئەمریکا لە خاکی سووریا.
هاوکات پێنتاگۆن هۆشداری ئەوە دەدات کە لەئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، داعش دووبارە زیندوو دەبیتەوە و دەست بە جاڵاکییەکانی دەکات. لە راپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت، “گەر فشارەکان بەردەوام نەبێت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، داعش بۆ ماوەی ٦ مانگ یاخود ١٢ مانگی دیکە دووبارە زیندوو دەبیتەوە و بە سنوورداری دووبارە خاک داگیر دەکات”.
بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانی فەرماندەیی هێزی ناوەندی ئەمریکا CENTCOM، داعش لە عێراق بە بەراورد لە سووریا بە شێوەیەکی خێراتر خۆی کۆدەکاتەوە و دەتوانێت دووبارە دەست بە چاڵاکی بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە