پەیامی کورد... وەزارەتی بەرگری ڕووسیا: ماریۆ پۆل بە تەواوەتی کۆنترۆڵ کرا
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی ناوچەی پیشەسازیی ئازۆڤستاڵ و شاری ماریوپۆلی لەسەر دەریای ئازۆڤ ڕاگەیاند.
ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، "سوپای وڵاتەکەی بەتەواوەتی ناوچەی پیشەسازیی ئازۆڤستاڵی کۆنترۆڵکردووە، ئەوەش دوای ئەوە هات کە دوایین سەربازی ئۆکراینی چەکی دانا و خۆی ڕادەستکرد".
ئاماژەی بەوەشداوە، "ڕۆژی ٢٠ی ئایار دوایین گرووپی سەربازانی ئۆکراینی کە لە ٥٣١ سەرباز پێک هاتبوون خۆیان ڕادەستی سوپای ڕووسیا کرد".
لە سەرەتای مانگی نیسان ڕووسیا لە دەوروبەری کیێڤی پایتەخت کشاوەتەوە، سەرنجی خستووەتە سەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە