وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هاوێشتنی مووشەک لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان " باکووری عێراق " ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هاوێشتنی مووشەک لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان " باکووری عێراق " ڕاگەیاند .
هەواڵنێری " الاخباریه " بە ئاماژەدان بە بەشێک لەم بەیاننامەیەدا نووسی : ئێمە ئەو هێرشەی کە لە لایەن ئێرانەوە کرایە سەر ناوچەی کۆیە لە پارێزگای هەولێر و بوو بە هۆی کوژران و بریندار بوونی خەڵکێکی زۆر بە هیچ شێوەیەک قەبووڵی ناکەین .
عێراق بەرپرسیارە لە پاراستنی ئەمنییەت بۆ دراوسێیەکانی و ڕێگە نادات کە لە ناو خاکی ئەم ووڵاتەدا بۆ هەڕەشە لە دژی دراوسێیەکانمان بەکار بێت و بە شێوەی ڕاستەوخۆ پێشێلکردنی تەواوی خاکی عێرقەو و مووشەکباران کردنی ئەم ووڵاتە بە هەر ئامانجێک بە بێ هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق مەحکووم دەکەین .
هەروەها جێگای ئاماژەیە بە پێی سەرچاوەی جۆربەجۆری هەواڵ ، بە هۆی هێرشی ئێران بۆ سەر بارەگای سەرەکی حزبی دیموکرات لە کۆیە ١٦ کەس کوژراون و زیاتر لە ٤٠ کەسیش بریندار بوونە .
پێشتر سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران هەواڵی هێرش کردنی مووشەکی بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوون و کۆبوونەوەی بەرپرسانی حزبی دیموکراتی لە کوردستانی باشوور ڕاگەیاندبوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە