پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە ڕاگەێندراوێکدا سزای بەسەر ١٨ تۆمەتباری کوشتنی خاشقچی دا سەپاند و بڕیاریدا گەشتکردنی ئەو کەسانە بۆ ووڵاتەکەی قەدەغە بکات.
لە ڕاگەێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە سزاکە هەموو ناوچەکانی زۆنی یەکیتی ئەورووپا دەگرێتەوە و سزاکە بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەگۆڕدرێت و هاوکات فەڕەنسا داوای دەرخستنی گشت ڕاستییەکانی پەیوەندیدار بە کوشتنی ڕۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی لە سعودیە دەکات بەشێوەیەکی گشتگیر و شەفاف و ورد ..
ئەمە لە حاڵێکدایە کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان ئیڤ لۆدریان سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی خاشقچی ڕایگەیاندبوو، چەند بڕیارێک لەسەر دۆسیەی خاشقچی دەدەن بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەستیان کەوتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە