پەیامی کورد... وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: بەشێك لەسامانی ئێران لەبانكەكانی عێراق بۆ وڵاتی عومان دەگوازرێتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: بەشێك لەداهات وسامانەكانی ئێران لەبانكە عێراقییەكان دا بۆ سوڵتان نشینی عومان دەگوازرێتەوە.
ماسیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: دەتوانم پشت راستی بدەم بەوەی كەعومان گرنگی بەو بابەتە دەدات وئامادەیە بۆ وەرگرتنی بەشێك لەو سامان و داهاتانەی ئێران كەلەبانكەكانی عێراقیدان،پێشبینی دەكەین گواستنەوەیان بۆ بكرێت.
میلەر راشیگەیاند:ئەمە هەنگاوێكی گرنگە بۆ راكێشانی ئەو سامانانەی ئێران لەعێراقەوە بۆ عومان،چونكە ئێران ئەو داهاتانەی وەك فشارێك بۆ سەر وڵاتی دراوسێ بەكاری دەهێنا.
ئاماژەی بەوەشكرد:داهاتەكانی ئێران لەوڵاتی عومان پارێزبەندی لەسەر دادەنرێت،بەڵام رێكارەكانی خەرجكردنیان لەعومان هەر بەپێی مەرج وبەندەكانی عێراق دەبێت،تەنها لەبواری مرۆیی دا دەتواندرێت بەكاری بهێنێت وناكەوێتە ژێر سزاكانەوە، وپێویستە بەپێی رەزامەندی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەو داهاتانە بگوازرێنەوە.
لەماوەی رابردوودا،حكومەتی واشنتۆن سزای بەسەر 14 بانكی عێراقی دا سەپاندوە كەمامەڵە بەدۆلارەوە دەكەن،داهات بۆ ئەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگوازنەوە كەكەوتوونەتە ژێر سزاكانی ئەمریكاوە.
هەر بەهۆی ئەو سزایانەی ئەمریكاوە،نرخی دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی بەرزبوونەوەیەكی بەچاوی بەخۆیەوە بینیوە،كە 100 دۆلار بەرامبەر بە 154 هەزار دینار بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە