پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەێندراوێكدا ئامانجی سەردانەکەی پۆمپێئۆ بۆ ئیسرائیل دەخاتە ڕوو .
ئه‌مڕۆ مایك پۆمپێئۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به سه‌ردانێكی دیپلۆماسی، گه‌یشته ئیسرائیل و به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی حكوومه‌تی نوێی ووڵاته‌كه به سه‌رۆكایه‌تی بنیامین ناتانیاهو ده‌كات و پرسی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانیش تاووتوێ ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕاگه‌ێندراوێكدا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مایك پۆمپێئۆ -ی خسته ڕوو، كه بریتین له، به‌شداریكردنی مایك پۆمپیۆ له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی حكوومه‌تی نوێی ئیسرائیل به سه‌رۆكایه‌تی بنیامین ناتانیاهو، تاوتووێكردنی ئه‌ركی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن هه‌ردوو ووڵاته‌وه، هه‌روه‌ها پرسی ووڵامدانه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئێران، كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به "چالاكییه قێزه‌ونه‌كان"ی ئێران له ناوچه‌كه ناویبردووه، ئه‌مه جگه له گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و چین و هه‌ڵوێستی ئیسرائیل له‌و باره‌یه‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپێئۆ بۆ ئیسرائیل، پێناچێت ته‌نیا سه‌ردانی ناوبراو بێت و گه‌شتێكی دیپلۆماسی بۆ چه‌ند ووڵاتێك ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆناوه به‌گشتی سه‌ردانه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان وڵاتان راگیراون، هه‌روه‌ها جۆرێك له گرژی له نێوان واشنتۆن و په‌كین له ئارادایه و ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له تۆمه‌تباركردنی چین له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسه‌كه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە