پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چرای سەوزی بۆ فڕۆشتنی چەک بەم ووڵاتە هەڵکرد
پێنتاگۆن هەواڵ لە پشتڕاستکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ فڕۆشتنی هەلیکۆپتەرگەلی ئاپاچی و کەل و پەلی یەدەک و زیادەی سیستەمی بەرگری مووشەکی پاترییۆت بە کووەیت ی لە دوو ڕێکەوتننامەی جیاوازدا بە بەهای ٤ میلیارد دۆلار و ٢٠٠ میلیۆن دۆلار دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، پێنتاگۆن ڕایگەیاند : کووەیت داوای کڕینی ٨ هەلیکۆپتەری هێرشبەری ئاپاچی " ئای ئێچ ٦٤ ئای " و هەروەها گۆڕینی ١٦ هەلیکۆپتەری ئاپاچی خۆی بۆ مۆدیلی " ئای ئێچ ٦٤ ئای " کردووە .
لە بەیاننامەکەی پێنتاگۆندا هاتووە کە لە ئەگەری پشتڕآستکردنەوەی فڕۆشتنی ئەم چەکانە بە کووەیت بەهای ڕێکەتننامەی هەلیکۆپتەرەکان دەگاتە ٤ میلیارد دۆلار و ٢٠٠ میلیۆن دۆلاریش دەکرێتە خەرجی ڕاهێنان و باسترکردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی پاترییۆت ی ئەم ووڵاتە .
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێ : " ڕۆژی سێشەممە هەواڵی فرۆشتنی ئەم چەکانە بە کۆنگرەی ئەم ووڵاتە داوە ."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە