وەزارەتی دەرەوەی ئێران ... بەیانیەکەی ئیسرائیل جەنگی ڕەوانی یە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران  ...  بەیانیەکەی ئیسرائیل جەنگی ڕەوانی یە

پەیامی کورد  ...  وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بەیانیەکەی ئیسرائیل دەربارەی هاوکاری لەگەڵ ڕووسیا لە سووریا ی بە جەنگی ڕەوانی ناو برد .بە پێی ڕاپۆرتێک ، بەهرام قاسمی ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران دەربارەی پەیوەندی ئێران لەگەڵ ڕووسیا ووتی : تاران و مۆسکۆ لە زۆر بابەت و خاڵی ناوچەیی و جیهانی دا ڕێڕەوی هاوبەشیان هەیە و هەوڵەکانی خۆیان بەردەوامی پیدەدەن و بە جیددی ش لە سووریاش هەربەو شێوەیە شاهێدی هاوکارییەکانی دوو ووڵات و تەنانەت سێ ووڵات بە هاوکاری تورکیا دەبین . پەیوەندی ئێران و ڕووسیا تەنیا لە بابەتی سووریا دا کۆتایی پی نایەت و سووریا تەنیا خاڵی پاڵ پێوەدان و هاڕایی ئێران و ڕووسیا هەژمار ناکرێت .

بەهرام قاسمی هەروەها ووتی : پەیوەندی ئێران و مۆسکۆ پتەوە ، ئێمە لە پەیوەندییەکانمان پاڵپشتی دەکەین و پێکەوە ڕاوێژ و ووتووێژ دەکەین .

 پێشتر بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ووتبووی : لە دیداری ڤلادیمیر پووتی ، سەرۆمککۆماری ڕووسیا لە مۆسکۆ ، سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ رووسیا دەربارەی دەرچوونی هێزەکانی دەرەوە لە سووریا ڕیکەوتنیان کردووە .  

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە