وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرپرسی باڵیۆزخانەی سویسڕای وەکوو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بانگهێشت کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرپرسی باڵیۆزخانەی سویسڕای وەکوو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بانگهێشت کرد
پەیامی کورد   ...  وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرپرسی باڵیۆزخانەی سویسڕای وەکوو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بانگهێشت کرد .

لە بەرەدوامی هەوڵە دیپلۆماتییەکانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ چارەسەرکردنی دەستبەسەرداگرتنی باری کەشتی ژێر حۆکمڕانی ئێران لە ئاوە کەنارئاوییەکانی یوونان کە بە فشار و دەستوەردانی دەوڵەتی ئەمریکا لە حاڵی ئەنجامدانە ، بەرپرسی باڵیۆزخانەی سویسڕا لە تاران ، لە نەبوونی باڵیۆزی ئەم ووڵاتە لە لایەن بەڕێوبەری گشتی ئەمریکایی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بانگهێشت کرا و ئەو پەڕی نیگەرانی و ناڕەزایەتی تووندی ووڵاتەکەی بەرامبەر بە بەردەوامیدان بە پێشێڵکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێساکانی نێودەوڵەتی مافی دەریاکان و کۆنڤانسیۆنە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەندیدار بە تایبەتی ئەساسی ئازادی کەشتیڕانی و تیجارەتی ئازادی نێودەوڵەتی لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە ، راگەیاند و لە سەر چارەسەرکردنی بەپەلەی دەست بەسەرداگرتنی کەشتی و بارە نەوتییەکەی جەختی کردەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە