وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ٥ دامەزراوەی ئێرانی خستە لیستەی گەمارۆوەکانی خۆیەوە

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ٥ دامەزراوەی ئێرانی خستە لیستەی گەمارۆوەکانی خۆیەوە

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ٥ دامەزراوەی ئێرانی خستە لیستەی گەمارۆوەکانی خۆیەوە  .

نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییە دەرەکییەکانی سەر بە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ٥ دامەزراوەی ئێرانی بە هۆی هەوڵدان بۆ کاریگەری کردن لە سەر داهاتووی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ٢٠٢٠ ی ئەم ووڵاتە تاوانبار کرد .

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران " IRGC " هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی " IRGC-QF " و دامەزارەی بەیانی میدیای بەرفراوان " بیان رسانە گستر " " بیان گستر " بە تاوانی بەشداری ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ لە هەرجۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ٢٠٢٠ ی ویلایەتەیەکگرتووەکان بریتی لە پاڵپشتی ، چالاکی نهێنی و شاراوە و یاخود هاوکاری و هاودەستی بریتی لە فەرمانی جێبەجێ کردنی Executive Order/E.O) ۱۳۸۴۸ بەردەکەوێت .

یەکیتی ڕادیۆ و تەلەەفیزیۆنی IRTVU و یەکیتی نێودەوڵەتی میدیاگەلی مەجازی IUVM بە هۆی ئەوەی کە لە خاوەنداریەتی یا کۆنترۆڵی هێزەکانی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی یە ، شموولی ئەم فەرمانە جێبەجێی ١٣٨٤٨ دەبن .

هەموو دارایی و بەرژەوەندییەکانی ژێر کۆنترۆڵ و خاوەندارەیەتی کەسەکان و دامەزراوە ناوبراوەکان لە سنووری خاوەنداریەتی ویلایەتەیەکگرتووەکان دادەخرێن و هاووڵاتیانی ئەم ووڵاتە بە شێوەی گشتی لە هەرجۆرە مامەڵەیەک لەگەل ئەم کەسانە و ئەم دامەزراوانە قەدەغە دەکرێن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە