پەیامی کورد ... وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا سزای بەسەر ٩ کەسایەتی و دامەزراوەی سەر بە تورکیادا سەپاند .
ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تیدا سه‌پاند، كه زۆربه‌یان له توركیا كارده‌كه‌ن و تۆمه‌تبارن به هاوكاریكردنی دارایی و لۆجیستی رێكخراوی داعش.
وه‌زاره‌تی خەزێنەداری ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، به‌تۆمه‌تی هاوكارییكردنی دارایی داعش، ٥ دامه‌زراوه و ٤ كه‌سایه‌تییان سزاداوه، كه زۆربه‌ی سزادراوه‌كان له توركیا كارده‌كه‌ن.
ستیڤن منوچین وه‌زیری خەزێنەداری ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌كه‌دا دوپاتیكرده‌وه، سزادانی ئه‌و قه‌واره و كه‌سایه‌تییانه له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكادایه بۆ تێكشكاندن و له‌ناوبردنی شانه تیرۆریستییه‌كانی داعش كه هێشتا ماون.
وه‌زیری خەزێنەداری ئه‌مریكا رونیشیكرده‌وه، ٣ دامه‌زراوه و ٢ كه‌سایه‌تی سزادراو له توركیان، دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تیه‌كیش له ئه‌فغانستانن، دامه‌زراوه‌یه‌كیش له سوریایه و كه‌سایه‌تیه‌كیش له كوه‌یته.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە