وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی مانگی ڕابردوومان زیاتر بووە لە ٨ ملیار دۆلار

وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی مانگی ڕابردوومان زیاتر بووە لە ٨ ملیار دۆلار

پەیامی کورد... وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی مانگی ڕابردوومان زیاتر بووە لە ٨ ملیار دۆلار

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێژەی هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، بەپێی ئاماری کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق، مانگی ڕابردوو کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو لە کێڵگەکانەوە ٩٩ ملیۆن و ٢٨٦ هەزار و ٧٨ بەرمیل بووە کە داهاتەکەی گەیشتووەتە ٨ ملیار و ٣٢٢ ملیۆن و ٦٧٩ هەزار دۆلار.

ڕاشیگەیاندوە، لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بڕی نەوتی هەناردەکراو گەیشتووەتە ٩٦ ملیۆن و ٤٣٠ هەزار و ٥٩٦ بەرمیل نەوت و هەروەها بڕی هەناردەکراو لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا ٢ ملیۆن و ٥٤٥ هەزار و ٦٥٦ بەرمیل بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاندوە کە نرخی یەک بەرمیل نەوت بە تێکڕای ٨٣.٨٢٥ دۆلار فرۆشراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە