وەزارەتی ووڵاتی عێراق سەبارەت بە پیلانێکی داعش هۆشداری گرینگ دەدات

وەزارەتی ووڵاتی عێراق سەبارەت بە پیلانێکی داعش هۆشداری گرینگ دەدات

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی ووڵاتی عێراق سەبارەت بە پیلانێکی داعش هۆشداری گرینگ دەدات .

وەزارەتی ووڵاتی عێراق لە پەیامێکی گرینگ دا سەبارەت بە پیلانی داعش بۆ هیرش کردن بۆ سەر مزگەوت و حسێنییەکان هۆشداری دەدات .

وەزارەتی ووڵاتی عێراق سەبارەت بە ئەگەری هێرشی تێرۆریستانی داعش و باقی ناوچەکانی دیکەی  ئەم ووڵاتە لە ڕۆژی هەینی و ڕۆژانی داهاتوودا هۆشداری دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک دەزگای هەواڵگری وەزارەتی ووڵاتی عێراق بە بڵاوکردنەوەی دۆسیەیەک سەبارەت بە ئەگەری هێرشگەلی تێرۆریستی داعش لە بەغدا و سەرتاسەری عێراق دا هۆشداری داوە و ڕایگەیاندووە کە ئەندامانی ئەم گرووپە تێرۆریستییە بە نایزن دەورەیەکی نوێ لە هێرشە تێرۆریستییەکانی خۆیان لە عێراقن .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هەروەها لە سەنەدی ئاماژەپێکراودا لە لایەن وەزارەتی ووڵاتی عێراق دا هاتووە کە گرووپی تێرۆریستی داعش بە نیازە هێرش بکاتە سەر مزگەوت و حسێنییەکان لە سەرتاسەری عێراق و بە تایبەتی لە ڕۆژی هەینی دا 

دەزگای هەواڵگری هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەندامانی داعش بە نیازن هێرشەکانی خۆیان لە ڕێگای ئۆتۆمبێلگەلی بۆمبڕێژکراو و کەسانی خۆکوژەوە جێبەجێ بکات .

دەزگای هەواڵگری هەروەها هۆشداریداوە کە داعش بە نیازە لە ڕێگای بەستەگەلی تەقینەوە ،وە مەیدانەکانی خۆپیشاندان و بازاڕە قەرەباڵغەکان بکاتە ئامانج .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە