پەیامی کورد ... وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ... ئێمە لەگەڵ ئەمریکا دەکەوینە شەڕێکی تەواو گەورەوە
بە پێی هەوال و زانیاریەکان موحەمەد جەواد زەریف لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ووڵاتی عێراق ڕایگەیاند : ئێمە شەڕێکی تەواو گەورە و بەهێز لەگەڵ ئەمریکا ڕووبەڕوو دەبینەوە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە یەکێک لە بەرپرسانی باڵادەستی ناو سوپای پاسدارانی ئێرانیش ڕایگەیاندووە ئێران لە توانای دا هەیە کەشتی و ناڤە ئەمریکییە زەبەلاحەکان بە چەکێكی زۆر نهێنی و سڕی نۆقم بکات و لە ناوی ببات
لەمیانەی سەردانی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەغدا، بەرپرسانی عێراق هۆشدارییان لەبارەی مەترسییەکانی جەنگ لەناوچەکە و جیهان داوەتە بەرپرسانی ئەو وڵاتە.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەمیانەی سەردانی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەغدا، بەرپرسانی عێراق هۆشدارییان لەبارەی مەترسییەکانی جەنگ لەناوچەکە و جیهان داوە.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی مەترسییەکانی جەنگی لەناوچەکە و جیهان بۆ زەریف باسکردوە و داواشی لێکردوە، ئارامی ناوچەکە بپارێزن و پابەندبن بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015. .
تا دێت مەترسییەکانی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا بە گشتی لە ناوچەکە پەرە دەستێنێت و هەنگاو بەرەو ڕاستی دەنێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە