وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٩٤٢٦ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ١٢٨٥ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ١١٧٥ تووشبوو چاكبوونه‌وه، ١٢ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٤٢٦ پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ١٢٨٥ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تووشبوو تۆماركراون.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ١١٧٥ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ١٢ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە ، كه‌سێكیان له هه‌ولێر، ٣ كه‌سیان له سلێمانی، ٥ كه‌س له دهۆك ، له گه‌رمیان یه‌ك و له راپه‌ڕینیش ٢ كه‌س گیانیان لە دەستداوە.
به‌گوێره‌ی ئاماری دوێنێ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان، ٧٤٩٧ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ١٢٥٣ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ١٤٧٦ تووشبوو چاكبوونه‌وه، ١٧ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە