وه‌فدێكی باڵای پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ردانی باشوری كوردستان ده‌كات
نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان ئامانجی سه‌ردانه‌كه ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “مه‌ترسیه‌كانی توركیا له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌دوای عه‌فرین گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت”.
عابد ئیكه نوێنه‌ری هه‌ده‌په له‌هه‌رێمی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، “ڕۆژی هه‌ینی وه‌فدێكی باڵای هه‌ده‌په به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ده‌گاته هه‌رێم و ڕۆژی دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه كوردستانیه‌كانی باشوری كوردستان كۆده‌بێته‌وه”.
وتیشی:”ئامانجی سه‌ردانه‌كه په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان باشوری كوردستان و كوردانی باكوره، جگه‌له‌وه‌ش پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی هه‌ده‌په‌یه له‌گه‌ڵ حزبه كوردستانیه‌كاندا”.
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، یه‌كێكی دیكه لهتهوهرو ئامانجی سه‌ردانی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په بۆ باشور، تاووتوێكردنی مه‌ترسیه‌كانی توركیایه له‌سه‌ر باشوری كوردستان له‌دوای عه‌فرین و بڕیاریشه ئه‌و وه‌فده ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌هه‌رێم بمێنێته‌وه‌و دوایین په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌كانیش تاووتوێده‌كرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە