پەیامی کورد... وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل: ئێمه شه‌ڕی میحوه‌رێك ده‌كه‌ین نه‌ك یه‌ك دوژمن
یواف گالانت، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی، زۆر به تووندی به‌رگری له ره‌فتاری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له شه‌ڕه‌كه‌دا كه چووه‌ته مانگی چواره‌مییه‌وه و جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه ئیسرائیل: "شه‌ڕ له‌گه‌ڵ میحوه‌رێكدا ده‌كات نه‌ك ته‌نها یه‌ك دوژمن" و ده‌ڵێت: رۆژی 7ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، له ساڵی 1945وه، خوێناوی‌ترین رۆژ بووه بۆ گه‌لی جوله‌كه".
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، باسی له‌وه‌شكرد: قه‌باره و تووندی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس، زۆر به تووندی هه‌ستی ئیسرائیلییه‌كانی بۆ ئه‌من و ئاسایش هه‌ژاند و به شێوه‌یه‌كی قووڵ، ئه‌و دیدگایه‌ی گۆڕی كه لێیه‌وه سه‌یری جیهانی ده‌وروبه‌ریان ده‌كرد.
ده‌شڵێ: "ترسناكی هه‌ڕه‌شه‌كه له‌سه‌ر ئیسرائیل، له پشت وه‌ڵامه توونده‌كه‌ی ئیسرائیل و پێداگریی ئیسرائیله‌وه‌یه، نه‌ك ته‌نها بۆ له‌ناوبردنی حه‌ماس كه له ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێت، به‌ڵكو بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی نه‌یاره‌كانی دیكه كه له‌گه‌ڵ ئێران هاوپه‌یمانن، له‌وانه‌ش حیزبوڵا له لوبنان".
باسی له‌وه‌شكردووه، "تێڕوانینی سه‌ره‌كی من ئه‌وه‌یه ئێمه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ میحوه‌رێكدا ده‌كه‌ین، نه‌ك ته‌نها یه‌ك دوژمن".
ده‌شڵێت: "ئێران هێزی سه‌ربازی خۆی، له ده‌وروبه‌ری ئیسرائیل دروست ده‌كات، له پێناو ئه‌وه‌ی به‌كاریبێنێت".
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەوەشی وتووە: هێزه‌كانی ئیسرائیل له شه‌ڕه‌كه‌دا، له قۆناغی ئه‌نجامدانی مانۆڕی چڕ، ده‌گوێزێته‌وه بۆ جۆری جیاواز له ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت.
دەشڵێت: "به‌شی داهاتووی ململانێكه، ماوه‌یه‌كی درێژتر ده‌خایه‌نێت و ئیسرائیل ده‌ستبه‌ردرای ئامانجه‌كانی نابێت كه بریتییه له تێكشكاندنی حه‌ماس و كۆتایهێنان به باڵاده‌ستی ئه‌و له غه‌ززه و رزگاركردنی ئه‌و بارمتانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه".
ئاماژەی بەوەشدا: "ئێمه له باكور و له‌وانه‌ش له شاری غه‌ززه، نزیكین له قۆناغی دووه‌مه‌وه".
دواجار وتوویەتی: "پێویسته ئه‌و ژماره زۆره‌ی هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌به‌رچاوبگرین، ته‌كتیكه سه‌ربازییه‌كان، پێویستیان به پێداچوونه‌وه‌یه و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ندێك كاتی ده‌وێت، به‌ڵام ئێمه ته‌سلیم نابین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە