وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئەو وڵاتەش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ند كردووه.
ئاژانسە هەواڵییەکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، کە ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی (ئامبه‌ر رۆد) وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا دوای ئه‌وه دێت، ده‌ركه‌وتووە، كه له‌باره‌ی رێكاره‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی پەنابەران له‌وڵاته‌كه‌یدا، زانیاریی هه‌ڵه‌ی داوه‌ته په‌رله‌مان.
باس لەوەشکراوە، کە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا به‌هۆی ئه‌و رێكارانه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ كه دژی پەنابەرە كاریبییه‌كان و ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له داگیرگەکانی پێشووه‌وه وه‌ك كرێكار له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی هاتوونه‌ته به‌ریتانیا، گرتبوویه‌به‌ر، له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه كرابووه ئامانج.
ئامبه‌ر رۆد، له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مان لەبارەی رێكاره‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه بێ ئاگایی خۆی لەو کارە رایگه‌یاندبوو، به‌ڵام دواتر ئاشكرابوو رێوشوێنه‌كان به بڕیاری ئەو بووه و راگەیاندنەکانیش له نامه‌یه‌كی نهێنی ئه‌و بۆ تێریزا مەی سه‌رۆك وه‌زیرانی بەریتانیا ئاگادار بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە