کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا سووتێندرا

کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا سووتێندرا

پەیامی کورد … کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا سووتێندرا

 

لە کەربەلا خۆپیشاندانی گەنجان دوای تیرۆرکردنی ڕێکخەری خۆپیشاندانەکان ئەنجام درا و خۆپیشاندەران بەشێک لە باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئێرانیان لەو شارە سووتاند.

 

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی٥ی٢٠٢١، پاش ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی چالاکوان ئیهاب جەواد وەزەنی، خۆپیشاندان لە کەربەلا و بابل دەستیپێکرد و ئەمشەویش خۆپیشاندەران بەشێک لە بینای کونسوڵخانەی ئێرانیان لە کەربەلا ئاگردا.

 

تیرۆرکردنی ئەو چالاکوانە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا کاردانەوەی فراوانی دروستکردووە و تاوەکو ئێستاش شەش حزبی سیاسی بایکۆتی پڕۆسەی سیاسی و بەشدارینەکردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە.

 

دواى کوشتنى ئیهاب جەواد وەزەنی، چالاکوانى پارێزگاى کەربەلا، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیان بە کوشتنی ناوبراو تۆمەتبار کرد، بۆیە ئەمڕۆ کونسوڵگەرى ئێران لە پارێزگاى کەربەلا لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنەى کوشتنى ئەو چالاکوانەى کرد و رایگەیاند، "ئەو جۆرە کارانە دەچنە چوارچێوەى هەوڵەکان بۆ تێکدانى سەقامگیرى و ئاسایشى کۆمارى عێراقى برا و هاوپەیمان". 

 

ئیهاب جەواد وەزنی چالاکوان و شاعیر یەکێک بوو لە ڕێکخەرە دیارەکانی خۆپیشاندانەکانی کەربەلا و پێشتریش چەندین جار هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە