پەیامی کورد ... عەلی شەمخانی ، دەبیری شەورای بالای ئەمنییەتی باڵای ئێران ڕایگەیاند کە لە ئەگەری بەردەوامی هێرش بە سەر سووریا ، ئیسرائیل ووڵامی تووند و جیددی وەردەگرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، شەمخانی ڕایگەیاند : کە ئەمە ووڵامی جیددییە و دەرسی عیبرەتە بۆ ئیسرائیل
شەمخانی لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا وەلید مۆعەلێم لە ڕۆژی سێشەممە سەفری تارانی کردبوو ، لەمبارەوە قسەی کرد .
شەمخانیسەرەڕای ئاماژەدان بە هێرشەکانی ئیسرائیل لە پەیوەندی لەگەڵ سووریا دا ڕایگەیاند :" لە ئەگەری بەردەوامی هەوڵەکانی ئیسرائیل ، ڕیکاری پێشبێنی کراو بۆ ڕاگرتن و ووڵامدانەوەی جیددی و بە جێ بە جۆرێک لە دەرسێکی عێبرەت بێ بۆ ئیسرائیل و بەرپرسانی ئیسرائیل ، چالاک دەبێت . "
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە