پەیامی کورد ... پێنتاگۆن پیلانی ستراتیژی نوێ " ئەسب ترۆئا " بۆ ئۆپراسیۆنی شەڕ خۆی دەست پێکردووە کە ناوەڕۆکی ئەو بەکارهێنانی چالاکانە لە توانای ناڕەزایەتی " پێگەی پێةجەم " بۆ تێکدانی سەقامگیری لە ووڵاتانی دوژمن و بە شێوەی هاوکات هێرش کردن بۆ گرینگترین دامەزراوەکان بە چەکی خاڵ لێدان و لەڕادەبەدەر دەقیق ە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەرتەش بۆد ڤالێری گراسیمۆف ، بەرپرسی گشتی هەموو ئەرتەش و جیگری یەکەمی وەزیری بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا سەبارەت بە ستراتیژی سەربازی ئەم بابەتە ڕایگەیاند و دەستنیشانی کرد درووست کراوەکانی ڕووسیا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم جۆرە ستراتیژییانەدا ئامادەیە و " لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا زانایانی زانستی سەربازی لەگەڵ دەزگای گشتی ڕێکارگەلێکی کارایان بۆ پووچەڵکردنەوەی هەوڵە خراپ کارانەکانی دوژمنی فەرزی ئامادە کردووە .
ئەرتەشبۆد ڤالێری گراسیمۆف جەختی کردەوە " ستراتیژی بەرگری چالاکانی " کە جگە لە گرینیگی دان بە ناوەڕۆکی بەرگری سەربازی ڕووسیا ، ئەنجام دانی کۆمەڵەیەک ڕێوشوێن بۆ لە کار خستنی پێسگیرانەی هەڕەشەکان بۆ ئەمنییەتی ووڵات لە بەرچاو دەگرێت ، بنەڕەت " ووڵامی ئێمە " ڕیک دەخات .
بەرپرسی دەزگای گشتی ئەرتەش ڕایگەیاند : " ئێمە دەبێ لە پێشەوە بردنی ستراتیژی سەربازی بۆ سەر دوژمن پێشدەستی بکەین و هەنگاوێک لەوان لە پێشتر بین . "
بەم تازەییانە ڕاگەێندرا پێنتاگۆن لە حاڵی پیلان دانانی ستراتیژی نوێیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی شەڕ لە دژی ڕووسیا و چین کە تایبەتمەندی سەرەکی ئەم پیلانە " هێرشی شاراوە و نهێنییە " بۆ ناو دڵی خاکی دوژمن .
ژنڕاڵ دەیڤید گۆڵدفاین ، بەرپرسی دەزگای هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ئەم بابەتەی لە ووتاری خۆی لە دەزگای لێکۆلینەوەی بروکلین لە واشینتۆن دا ڕاگەیاند .
بە ووتەی ئەو ، کاری ڕیکخستنی ستراتیژی نوێ لە وولامدانەوە بە هەڕەشەکانی ڕووسیا و چین دەستی پێکردووە و ڕەوەندی ئەم ستراتیژییە بە بڕی نزیکەی ١٣٥ میلیارد دۆلار نزیکەی یەک ساڵ درێژە دەخایەنێت .
گۆڵد فاین ووتی هەموو ئاستەکانی هێزەکانی چەکداری ئەمریکا لە ستراتیژی نوێدا دەکەونە بەر بەکارهێنان بەڵام شەرکەری ئێف ٣٥ وەکوو دەزگای هەماهەنگی بۆ هێرش کردن نەقشێکی سەرەکی دەبینێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە