پەیامی کورد ... دەوڵەتی میسر داوا لە کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەمریکی سی بی ئێن کرد ووتوووێژەکەی السیسی ، سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە بڵاو نەکاتەوە کە ئەو لەوێدا سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل دا قسە دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە " سی بی ئێن " ، السیسی لەم ووتوووێژەدا لەگەڵ سکات پۆلی ، بێژەری سی بی ئێن لە شەڕی هاوبەشی میسر و ئیسرائیل لەگەڵ تێرۆریستان لە باکووری سەحرای سینا قسەی کردووە .
ئەو لە بەشێکی دیکە لەم ووتوووێژانەدا ڕایگەیاندبوو کە لە میسر دا بەندیخانەی سیاسی بوونی نییە .
سی بی ئێن جەخت دەکاتەوە لە ماوەیەکی کەم دوای ئەم ووتوووێژە ، باڵیۆزی میسر پەیوەندی لەگەڵ ئەم کەناڵە تەلەفیزیۆنییە کردووە و داوای کرد ووتوووێژ لەگەڵ السیسی بڵاو نەبێتەوە .
ئەمە لە حالێکدایە کە کەنەڵی تەلەفیزیۆنی ئەمریکی جەختی کردووەتەوە کە ووتوووێژی تەواوی لەگەڵ سەرۆککۆماری میسردا ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جانیوەری بڵاو دەکاتەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە