پەیامی کورد ... ووردەکاری سەفەرە چاوەڕوان نەکراوەکەی کازمی بۆ واشینتۆن
کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : کازمی لەم سەفەرەدا لە ژێر زەڕەبیندا دەبێت .
ڕۆژنامەی العربی الجدید چاپی لەندەن لە ژمارەی ئەمڕۆی چوارشەممە دا لە زاری بەرپسرێکی دەفتەری سەرۆکوەزیرانی عێراق ووردەکاری .
سەفەری چاوەڕوان نەکراوی ئەوی بۆ ئەمریکا بڵاو کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ڕۆژنامەیە لە زاری بەرپرسێکی عێراقییەوە لە دەفتەری موستەفا کازمی یەوە نووسی : ئەم سەفەرە لە بنەڕەتدا بڕیارە لە ٢٠ مانگی داهاتووەوە بەڕێوە بچێت ، ئێستاش ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی لەگەڵ لایەنەکانی ئەمریکی دەکرێت .
ئەم بەرپرسە عێراقییە هەروەها بە ئاماژەدان بە دۆسیەگەلێک کە لەم سەفەرەدا لەگەڵ لایەنی ئەمریکی دەخرێتە بەر باس و ووتووێژەوە ووتی : گرینگترین دۆسیەکان کە لەم سەفەرەدا لەگەل ئەمرریکییەکان پێداچوونەوە و باسی لەسەر دەکرێت ئامادەبوونی سەربازی و ئەرتەشی ئەم ووڵاتەیە لە عێراق ، دۆسیەی هاوکاری ئەمنییەتی و دۆخی گشتی سیاسی و پاڵپشتی ئابووری لە عێراق ە کە موستەفا کازمی بۆ بە دەستهێنانی چاوی لە ئەمریکییەکانی .
ئەو ئەوەی کە نفووزی ئێران لە عێراق ناو دەبردرێت ی یەکێکی دیکە لە بابەتەکانی باس و ووتووێژ لەم سەفەرە ناو برد و ووتی : لە ئێستادا تیمێکی دەوڵەتی خەریکی ئامادەکاری ئەم سەفەرەن و لەوانەیە بە گرینگیدان بە گۆڕانکاری و باروودۆخەکە کە لە عێراق ڕوودەدەن بکەوێتە پێش یاخود دوا بخرێت
هەروەها مختار الموسوی ئەندامی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ، لەمبارەوە ووتی : پەرلەمانی عێراق و هێزەکانی سیاسی ووردەکاری و چەند و چوونی ئەم سەفەرەی سەرۆکوەزیران بۆ ئەمریکا دەخاتە ژێر زەڕڕەبینەوە و هەر کە لە سەفەرەکە گەڕایەوە میوانی پەرلەمان دەبێت تاکوو ووردەکارییەکانی ئەم سەفەرە بۆ پەرلەمان شی بکاتەوە
الموسوی بە جەخت کردنەوەی لەسەر ئەوەی کە سەرۆکوەزیران دەبێ لە ووتووێژەکانی دا لەگەڵ ئەمریکا ، بڕیاری پەرلەمان لە سەر ئەساسی دەرچوونی هێزەکانی دەرەکی لە عێراق بکاتە بنچینەی کارەکی خۆی چوونکە بابەتەکە پێویستە و گرینگە و ئەنجام نەدانی و پابەند نەبوون پیی پەرلەمان ناچار دەکات ڕێکاری دیکە لە دژی کازمی و دەوڵەتەکەی بگیرێتە بەر و ووتی : سەفەری کازمی بۆ واشینتۆن لە لایەن ئێمەوە وەکوو پەرلەمان و هێز سیاسییەکان دەخرێتە ژێر چاودێرییەوە و لە دوای لێکۆڵینەوەی تەواوی دەرئەنجامەکان ، دەربارەی ئەوە ڕاوبۆچوون و کاردانەوە و پێگەی خۆمان نیشان دەدەین بە تایبەت هەر جۆرە ڕێکەوتنێک کە بە پێچەوانەی بڕیارەکەی پەرلەمان بێت ڕەت دەکرێتەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە