پەیامی کورد ... ڕووسیا بەرامبەر بە ووتاری ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی زەخیرکانی ئۆرانیۆمی پیتیندراوی ئێران کاردانەوەی نیشاندا .
نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بە قسەکانی دوێنێی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی زەخیرەکانی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران کاردانەوەی نیشان دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لە ڤیەننا بە قسەکانی دوێنێی مایک پۆمپیئۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی زەخیرەکانی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران ڕایگەیاند : خۆ بە دوور گرتنی ئێران لە ڕێکەوتننەکانی بەرجام دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی فشاری ئەمریکایە . گەمارۆوە نایاساییەکان کۆتایی پێبهێنن و ئێران ڕاستەوخۆ دەگەرێتەوە سەر پابەندییە تەواوەکانی خۆی .
ئۆلیانۆف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر لە ووڵامدانەوە بە پۆمێئۆ نووسی : ئەمریکا لە جیاتی ئەمە بڕیار وایە سیاسەتە شکستخواردووەکانی کە زەرەر و زیانی گەیاندووەتە ئەمنییەت و بڵاکردنەوەی چەک و چۆڵەکانی بەردەوامی بدات .
مایک پۆمپێئۆ پێشتر لە پەیامێکدا لە تویتەر ڕایگەیاندبوو : بە پێی ڕاپۆرتەکان ، زەخیرەکانی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران دە بەرامبەری ئەو ئاستەیە کە لە بەرجام دەستنیشان کراوە . ٣ ووڵاتی ئەورووپایی و باقی ووڵاتان چاوەکانیان لە سەر ئەم ڕاستییە کە ڕێکەوتنی ئەتۆمییە لەگەڵ مێژوو بوو بە یەک و دەبێ لەگەڵ ئێمە لە سەپاندنی گەمارۆوە قورسەکان یەک بگرێت بکەنەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە