پەیامی کورد ... نوێنەری تایبەتی ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان " NY " ڤاسیلی نێبێنزیا ڕایگەیاند کە باشترین چارەسەری لە باکووری سووریا " ڕۆژئاوای کوردستان " ئەوەیە کە هەرێمەکە بکەوێتە بن کۆنترۆڵی ڕژیمی سووریا .
نێبێنزیا لە کۆبوونەی گشتی " NY " دەستنیشانی کرد چارەسەری هەرە باش ئەوەیە کە هەرێمی ڕۆژئاوا بکەوێتە بن کۆنترۆڵی ڕژیمی سووریا و مەترسییەکانی ئەمنییەتی دراوسێیەکانی سووریا ش لە شوێنەکە دوور بکرێتەوە نەمێنێت .
نێبێنزیا لە سەر دۆخ و ڕەشی ئێدلیب ش زانیاری دا و ڕایگەیاند کە ئاگربەست لە ناوچەکە پێشێل دەکرێت سەروەری هەرێمەکە کەوتووەتە بن کۆنترۆڵی ڕێکخراوی تێرۆریستی " حەتش " ئالنۆسرەی " پێشان کە لە ئاکامی پێشێڵکردنی ئاگربەست دا ٦٥ کەس گیانیان لە دەست داو و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون .
نوێنەری ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند کە کە بۆ هەنگاوی بەهێز بنێین ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ تورکیا چاوپێکەوتن دەکەین و لە سەر تەدابیری ئەمنی لە ئێدلیب وەربگرین ئەوان لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتنیان کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە