ڕووسیا فڕۆکەگەلی چەکدارکراو بە مووشەکی سەرووی دەنگ ەوە بۆ ئەم ووڵاتە ڕەوان دەکات

ڕووسیا فڕۆکەگەلی چەکدارکراو بە مووشەکی سەرووی دەنگ ەوە بۆ ئەم ووڵاتە ڕەوان دەکات
پەیامی کورد     ...   ڕووسیا فڕۆکەگەلی چەکدارکراو بە مووشەکی سەرووی دەنگ ەوە بۆ ئەم ووڵاتە ڕەوان دەکات .

ڕووسیا ڕایگەیاند فرۆکەگەلی شەڕکەر و بۆمبهاوێژەکانی خۆی بۆ بەشداری کردن لە ڕاهێنانی سەربازی و نیزامی دا بەرەو سووریا دەنێرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ئاژانسی ڕۆیتەرز وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕاپۆرتی داوە کە فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری MiG-31K لەگەل مووشەکگەلی سەرووی دەنگی کنیژاڵ و بۆمب هاوێژگەلی ڕابۆردی تۆپۆلۆف ی Tu-22M لە بنکەی ئاسمانی خۆی لە سووریا بۆ ڕاهێنانی دەریایی جێگیر کردووە 

فڕۆکەگەلی نێردراو بۆ پێگەی ئاسمانی حۆمەیمیم ی سووریا لە ڕاهێنان گەلێک لە ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە بەشێک لە زیادبوونی چالاکییە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ئاڵۆزییەکانی گەیشتن بە بەربەست لەگەل ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە سەر ئۆکراین و ئەمنییەت لە ئەورووپا بەشداری دەکات . 

مۆسکۆ لە ٢٠ی جانیوەری دا ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی ئەم ووڵاتە کۆمەڵێک لە نەمایش و مانۆڕگەلی بە ئامادەبوونی هەموو هێزەکانی خۆی لە زەریای ئارام تاکوو زەریای ئەتڵەسی بە ١٠ هەزار سەرباز و ١٤٠ کەشتی شەڕکەر و دەیان فڕۆکەوە بەڕێوە دەبات 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە