پەیامی کورد ... ڕووسیا جگە لە فەیسبووک تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری شی قەدەغە کرد
دەستەی رێکخستنی پەیوەندییەکانی ڕووسیا رایگەیاند، بڕیاردراوە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تویتەر لەناو خۆی ووڵاتدا قەدەغە بکرێن، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە کە هەردوو پێگەکە جیاوازی دەکەن لەنێوان کارکردنی میدکانی ڕووسیا و رۆژئاوا، بەجۆرێک ڕووماڵی میدیاکانی نزیک لە مۆسکۆ یان سنووردار کردوە.
دەستەی رێکخستنی پەیوەندییەکانی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەێندراوێکدا باسی لەوەشکردوە، هەردوو پێگەی فەیسبوک و تویتەر چاودێرییەکی زۆر تووندییان خستوەتەسەر ئەو هەواڵ و بڵاوکراوانەی روانگەی ڕووسیا و رەفتاری پێچەوانەی ووڵاتانی رۆژئاوا دەگوازنەوە، بۆیە مۆسکۆش بڕیاری داوە هەردو پێگەکە لەناو ڕووسیادا قەدەغە بکات.
بڕیارەکەی ڕووسیا تەنها ئەو دوو پێگەیەی نەگرتوەتەوە، بەڵکوو کەناڵی بی بی سی، DW و ژمارەیەک پێگەی دیکەش لەو وڵاتەدا کارکردنیان قەدەغە کراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەسەرەتای هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، ووڵاتانی رۆژئاوا ژمارەیەک رێکاریان دژی میدیاکانی ڕووسیا گرتەبەر و کارکردنیان سنووردار کردن لەوانەش گرووپی کەناڵەکانی RT و سپوتینگ، بەهۆکاری ئەوەی دیمەنی رووداوەکان وەک خۆی ناگوازنەوە و کاردەکەن بۆ رەوایەتیدان بە هێرشەکەی مۆسکۆ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە