ڕووسیا لە ناو خاکی ئەمریکا چەک درووست دەکات

ڕووسیا لە ناو خاکی ئەمریکا چەک درووست دەکات

 

هێزەکانی تایبەتی ئەرتەشی ئەمریکا دەیانەوێ درووست کردنی چەکی ڕووسی لە ناو خاکی ویلایەتەیەکگرتووەکان دا بخەنە ڕێگە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە ووتەی بڵاوکراووەی نەشناڵ ئینترێست ، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی تایبەتی ئەمریکا پێشنیاری داوەتە ئەو کۆمپانیانەی کە توانای " فاش کردن و باشتر کردنی پیشەی چەکی قورس " کلاشینکۆف " و تیربار ی مۆدێرن کراو و ساحەبی کالیبری گەورەی " NSB “ ئاتیووس و هەروەها درووست کردنی کۆپی ئەوانە " گەرانت و باج بدرێت .

هەروەها شەرتی سەرەکی بۆ بە دەست هێنانی بوودجەی درووست کردنی چەکی ڕووسی لە ڕێگای کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە ئەوەیە کە ئەو کارانەی پەیوەستن بە درووست کردنی دەبێ لە ناو خاکی ویلایەتەیەکگرتووەکان و بە هاوکاری ئەو کەل و پەلانەی ئامادە کراون لە ناوەوەی ئەم ووڵاتە و لە ڕیگای خەڵکی ئەمریکاوە ئەنجام بدرێت .

بڵاوکراوەی نەشناڵ ئینترێست بە دووری نازانێت کە درووست کردنی دوو چەکی ڕووسی ناوبراو تەنیا سەرەتایەک بێت و لە داهاتوودا درووست کردنی کۆپی چەکی ووڵاتانی دیکە بۆ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی تایبەتی ئەمریکا پێویست بێ . هەروەها بە دوور نازانرێت کە ئەمریکا بیەوێت گرووپی جیاواز لە ناوچە کێشە لە سەرەکان وەکوو سووریا و عێراق بیەوێت ئەوان بە کۆپی چەکەکانی ڕووسی چەکدار بکات

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە