ڕووسیا ئامادەی فرۆشتنی نوێترین فڕۆکەی شەڕکەری خۆی بە شەریکە ستراتیژییەکانی خۆیەتی

ڕووسیا ئامادەی فرۆشتنی نوێترین فڕۆکەی شەڕکەری خۆی بە شەریکە ستراتیژییەکانی خۆیەتی

پەیامی کورد     ...    ڕووسیا ئامادەی فرۆشتنی نوێترین فڕۆکەی شەڕکەری خۆی بە شەریکە ستراتیژییەکانی خۆیەتی .

ئەلێکساندەر میخێیف ، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای " ڕۆس براون ئێکسپۆرت " (Rosoboronexport) ڕۆژی شەممە لە ئاستانەی کردنەوەی پێشانگای چەک و تەقەمەنی IDEX-2021 دا ڕایگەیاند ئەم کۆمپانیایە خەریکی ووتووێژ و ڕاگۆڕینەوەیە لەگەڵ ووڵاتانی جیاوازدا لە بواری فرۆشتنی نوێترین فڕۆکەگەلی شەڕکەری نەوەی پێنجامی ڕووسی سۆخۆ ٥٧ ( Su-57E) ە وئامادەی نیشان دان و نەمایش کردنی ئەم فڕۆکە شەڕکەرە پێشکەوتووەیە بە شەریکە ستراتیژییەکانی خۆی .

بە پێی ڕاپۆرتێک میخێیف ووتی : لە ئێستادا ئێمە خەریکی ووتووێژی سەرەتایی لەگەل ووڵاتانی جیاوازین لە جیهان دا لە بواری هەناردەکردنی فڕۆکەگەلی شەڕکەری چەندین کارەی نەوەی پێنجەمی سۆخۆ ٥٧ لەگەل مارکی Su-57E . کۆمپانیای ڕووسی ئابارۆن ئێکسپرۆت ئامادەیە Su-57E لە ئەگەری حەز کردن لەگەل شەریکگەلی ستراتیژیکی ڕووسیا نەمایش بکات بەڵام لە پێدانی هەرجۆرە ووردەکارییەک لەمبارەیەوە خۆی بە دوور گرت .

پێشانگای چەک و تەقەمەنی IDEX 2021 لە ٢١ تاکوو ٢٥ ی فێبریوەری لە ئەبووزەبی بەڕێوە دەچێت .

سۆخۆ ٥٧ خاوەنداری کۆمەڵەیەکی نوێ لە کەل و پەلی ڕاداری یە کە ئەگەری پێداچوونەوەی خێرای دۆخە شەڕییەکان دەستەبەر دەکات . ئەم فڕۆکەیە بە ڕاداری سەرووی هێز ە کە شناسایی ئامانجە زەوینی و ئاسمانییەکان لە مەودایەکی زۆر دوورەوە دەستەبەر دەکات . دوای شناسایی ، هەر ئامانجێک بە یارمەتی و هاوکاری مووشەکگەلی دووربۆرد لە جۆری ئاسمان بە ئاسمان و ئاسمان بە زەوین لە ناو دەچێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە