پەیامی کورد... ڕووسیا و ئەمریکا دوو دیلیان لە تورکیا گۆڕییەوە
دوێنێ چوارشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢، ئەمریکا و ڕووسیا دوو دیلیان لە تورکیا گۆڕییەوە. کە دیار نییە ئەو فڕۆکەخانەی دیلەکانی لێ دەگۆڕنەوە کوێیە.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، ترێڤر ڕید، سەربازی ئەمریکی کە لای ڕووسیا دەستبەسەر بوو، لەگەڵ کۆنستانتین یارۆشینکۆ، فڕۆکەوانیی ڕووسی گۆڕینەوەیان پێکرا و هەر یەکەیان ڕادەستی وڵاتی خۆیان کرانەوە.
ڕووسیا ڕیدی تۆمەتبارکردبوو بەوەی ساڵی ٢٠١٩ لە مۆسکۆ بە سەرخۆشی ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوە و گیانی دوو پۆلیسی خستووەتە مەترسییەوە، بەڵام ئەمریکا ئەو تۆمەتبارکردنەی بەبێ مانا و بێ بنەما ناو دەبرد. هەروەها ئەمریکا یارۆشینکۆ تۆمەتباردەکات بەوەی ساڵی ٢٠١٠ هەوڵیداوە لە لیبریاوە کۆکایین بگوازێتەوە ئەمریکا.
ڕووسیا تەمموزی ٢٠١٩ بە ئەمریکای ڕاگەیاند ئەگەر یارۆشینکۆیان ڕادەست بکەن، مۆسکۆ ئامادەیە هەر دیل و دەستبەسەرێکیان ئەمریکییان ڕادەست بکاتەوە. ئەوەبوو ئەمریکا بە شێوازێکی باش لە بابەتەکەی ڕوانی و پێشنیازەکەی قبوڵکرد.
هاوکات، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ چاوەڕێ دەکەین ترێڤر ڕید ئازاد ببێت و بە خێزانەکەی شادببێتەوە کە زۆر بیری دەکەن".
ئاماژەی بەوەش کرد، کە بە قورسی بڕیاری گۆڕینەوەی دیلیان دەرکردووە و ڕایگەیاند "دوای دیالۆگی زۆر گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر گۆڕینەوەیەکی لەم جۆرە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە